دەریادار ڕەستگاری : توانایی بەرگریکارانەی ئێران گەییشتووەتە قۆناغی بەرپەرچدانەوەی پاوەجێ
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: توانایی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتووەتە قۆناغی بەرپەرچدانەوەی پاوەجێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئەمیر دەریادار ئەمیری ڕەستگاری سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بەرلە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ڕەشت لە باکووری ئێران ، ئاماژەی کردە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری بەرگریکاری و وتی:ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێستاکە چەشنی جۆربەجۆری موشەکی دژی زرێ، ژێردەریایی ، فڕۆکەی شەڕکەری پرۆڤەکردن، کۆپتەرو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرھەم دێنێ.
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێبەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بووە ھۆی بەھێز بوونی بڕوا بەخۆ بوون و گەشانەوەی ھیوا لە نێو ھێزە چەکدارەکان و کۆمەڵگای ئێران دا.
ئەمیر ڕەستگاری ھەروەھا ئاماژەی کردە پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەی خۆڕاگری و پێی داگرت کە ئێران سیاسەت و پیلانەکانی ئیستیکباری جیھانیی لە ناوچەکەدا پوچەڵ کردووەتەوە.