جێگری وەزیری بەرگریی ئێران : ئێران دەسپێکەری شەڕ نیە
جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی دوژمن ، کەرەستەی جەنگی، مووشەک و سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو لە وڵاتدا ساز کراوە جەختی کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچکات دەسپێکەری شەڕ نیە بەڵام بەرگریکارێکی باشە و هەر دەسدرێژکارێک پەژیوان دەکاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، سەردار سەرتیپ قاسم تەقی زادە لە وتەگەلێک دا بەرلە خوتبەکانی نوێژی هەینیی قوم لە باشووری تاران وتی : ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران زاڵ بووە بەسەرهەموو ئیمکاناتی تەکنولۆژی و تەکنیکیی دوژمن و سەبارەت بە تواناییەکان و خاڵە لاوازەکانیان لە ڕەهەندی تەکنیکی و تاکتیکیەوە زاڵن . سەرتیپ تەقی زادە ، سازکرانی جۆرەکانی مووشەک بە بوردی کورت و درێژی زەوی بۆ زەوی ، سازکردنی مووشەکی کرووز بە بوردی 2 هەزار کیلومەتر ، سازکرانی سەکۆی هەویشتنی مووشەک ، سازکرانی جۆرەکانی فڕۆکەی بێ سەرنشین و بەهێز کردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی نێوخۆیی، سازکرانی جۆرەکانی تانک و تڕوموبیلی زرەێدار، ساز کرانی جۆرەکانی گەمی و پاپۆڕی شەڕکەر ، ناسینی تواناییەکانی دوژمن لە شەڕی ئەلکترونیکیی لە تواناییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی دوژمن ڕاگەیاند . جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە وتنی ئەوەی کە زۆرێک لە تواناییەکانی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران نهێنیە و لە گۆڕەپانی شەڕ بۆ دوژمنەکان دەردەکەوێت وتیشی : بێ گومان بە هۆی توانایی بەرگریکارانەی ئێران ، ئەمریکا لە گەڵ ئێراندا شەڕ ناکات .