ئاب 18, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • هاوخەمیی دەربڕینی ئێران لەگەڵ حکومەت وگەلی هیندستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاش کوژران و بێ سەروشوێن بوونی بەسەدان کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە هیندستان، لەگەڵ حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە هاوخەمیی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە وێڕای دەربڕینی مەخابنی لە هەستانی لافاو بەهۆی بارانە وەرزییەکان لە هیندستان کە بەسەدان کوژراو و بێ سەروشوێنی لێکەوتەوە، لەگەڵ حکومەت وگەلی هیندستان و خێزان وبنەماڵەی بەرکەوتووان هاوخەمیی دەربڕی.

بەهۆی بارانە بەگوڕەکان و هەستانی لافاو لە ویلایەتی کرالا لەباشووری هیندستان، لانیکەم٣٢٠کەس کوژران و ٢٢٠هەزار کەسیش بێ ماڵ وحاڵ بوون.

بارانە وەرزییەکان هەموو ساڵێک لەهیند بەسەدان کەس دەکاتە قوربانی. وەرزی بارانە وەرزیەکان لەمانگی ژۆئەنەوە دەس پێ دەبێ وهەتا سیپتەمبەری هەموو ساڵێک درێژەی هەیە.

سەرپەیڤ