ئاب 18, 2018 18:57 Asia/Tehran
  • رۆحانی هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستانی پیرۆزبایی وت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێردرانی عەمران ئەحمەد خان نیازی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستانی پیرۆزبایی وت.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەپەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژێردرانی عەمران ئەحمەد خان نیازی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی پاکستان هیوای خواست: لە دەورەی نوێدا، یەکڕیزی و هاوهەڵوێستیی ڕوولەپەرە لە جیهانی ئیسلام و قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی دوووڵاتی دۆست ودراوسێ زیاتر پەرەبسێنێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: ئێران وەک هەمیشەو بەتایبەت لەسەردەمی نوێدا، ئامادەیی خۆی بۆ پەرەی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لەگەڵ پاکستان ڕادەگەیێنێ.

لەدانیشتنی ڕۆژی هەینیی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە، عەمران ئەحمەد خان نیازی بە١٧٦دەنگ وەک بیست و دووهەمین سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ