ئاب 18, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • عەلی عەسکەری: گەف وهەڕەشەی ئەمڕۆی دوژمنانی ئێران ،میدیایی یە

سەرۆکی ڕێکخراوی سەداوسیمای ئێران پیداگری کرد: هەڕەشەکانی ئەمڕۆی دوژمنان و لەسەروویانەوە ئەمریکا لەدژی ئێران ، سەربازی نیە ، بەڵکۆ لەسەر بناغەی میدیایە.

" عەبدولعەلی عەلی عەسکەری" ڕۆژی شەممە لەنوسینگەکانی دەرەوەی سنوور لە تاراندا لە کۆی بەڕێوەبەرانی نوسینگەکانی دەرەوەی وڵاتی ڕادوێ وتەلەفیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە ئاماژەدان بەوەی کە دوژمن بە نیازە بە کارکردنە سەر بیروڕای گشتیی ، هەرەس هێنانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە ، ڕایگە یاند: دوژمن بیری لەوە نەدەکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەها دەسەڵاتێکی هەبێت کە بتوانێ تاقمی تیرۆریستیی  داعش لە ناوچەکە  وەدەر بنێت.  سەرۆکی ڕێکخراوی سەدا وسیمای ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمە کە دامەزرانی گروپێکی تایبەت لەدژی نەتەوەی ئێران لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشاندەری شکستی گەڵاڵەکانی پێشووی واشنتۆنە وتی: ئەوان بەبڕانە گەڵالەی نوێتر جێ بەجێ دەکەن هەتا مەبەست و ئامانجە کانی خۆیان پێ وشوێن بگرن ، زۆربەی ئە م گەڵاڵانەیش لەسەر پایە وبناغەی میدیا وبۆ کارتێگەری لەسەر بیروهزری گشتیی نەتەوەی ئێران دەبێت.عەلی عەسکەری لەسەر وشێاری   ڕێکخراوی سەداوسیمای ئێران لە شەڕی ڕەوانی دوژمن پیداگری کرد ووتی: هێزەکانی میدیایی ئێران بە دەسەڵات لە بەرانبەر گەڵاڵەکانی دوژمنان لە بواری میدیا ڕادەوەستن وچرکەیەک لیان خافیل نابن،. " مایک پمپئو" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند ، وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا کاروگروپێکی بۆ هاوئاهەنگی وجێ بەجێ کردنی سیاسەتەکانی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بەرانبەر ئێران پێک هێناوە.

سەرپەیڤ