ئاب 18, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • ڕانواندنی دەستکەوتە نوێکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

پڕۆژەی وێکچوێنراو و بەرزێنراوی کۆپتەری ٢٠٦ی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕانوێنرا

لە پڕۆژەی وێکچوێنراو و بەرزێنراوی  کۆپتەری ٢٠٦  دا  ئەم کۆپتەرە  لەباری سەخت ئامیری ونەرم ئامیری پێشکەوتو ەوە نوێ ژەن کراەوە . ئەمیر سەرتیپ " کەیومەرس حەیدەری" فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی «بردنە سەری  هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وسوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی» وێڕای پەردە لادان لە پڕۆژەی وێکچوێنراو و بەرزێنراوی   کۆپتەری ٢٠٦ وتی: فڕۆکە وانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش وسپا بۆ بەرەڤانی  لە ئێران ئامادەیی تۆکمە وتەواویان هەیە . سەرتیپ حەیدەری وتی: هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وسوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلام هیچ  منوتۆیی یەک لە نێوانیان دا نییە وئەم ڕاستییە لە  درۆشمی " ئەرتەشی - سپاهی" لەشکەریکی ئیلاهی دا بەدیار دە کە وێ . کۆبوونەوەی بردنە سەری  ھێزی ئاسمانی  دا فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش وسپا بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوونی ئەمیر سەرتیپ دوهەم فڕۆکە وان " یوسف قوربانی" فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وسەرتیپ دوهەم فڕۆکە وان " محەممەد ڕەحمانی " فەرماندەی هێزی ئاسمانی بەڕێوە چوو.