ئاب 18, 2018 21:20 Asia/Tehran
  • وتووێژ بۆ لکانی هێڵاسنی ئێران بە وڵاتانی ڕٶژهەڵاتی مەدیترانەوە

جێگری گەڵاڵە ڕێژی وبەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی وەزاڕەتی ڕیگا وشارسازی ئێڕان لە وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی سووریا وعێراق بۆ پێوەندی ڕێگا ئاسنی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی مەدیترانە هەواڵیدا.

ئەمیر ئەمینی ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا لە دەمیشق ، وتی: چاکیەکانی پەیوەست بوونی هێلی ڕیگا  ئاسنی ئێران بە عێراق ولەوێوە بۆ بەندەرەکانی سووریا لە دەریای مەدیترانە ، دەبێتە هۆی کەم کرانی وابەستەیی وبەرتەسکی تیجارەتی جادەیی وئالووێری گەشتیاری مەزهەبی نێوان سێ وڵات. جێگری وەزیری ڕێگا وشارسازی ئێران وتی: پەیوەست بوون ولکانی هێڵی ئاسنی کەنداوی فارس بە دەریای مەدیترانە لە ڕێگەی بەسرەی عێراقەوە بۆ بوکەمال ولەوێوە بۆ دەیروزۆری سووریا لە گەڵاڵە گەورەکانی پەسەن کراو لە ڕێکخراوی گەشەی ئابووری ئاسیا وئوقیانوسیەیە. ئەمینی وتی: ئەگەر هێڵی ئاسنی نێوان سێ وڵاتی ئێران، عێراق وسووریا بلکێت ، هەنگاوی بنەڕەتی تر بۆ پەیوەست بوونی هێڵی ئاسنی چین بەدەریای مەدیترانە لە رێگەی ئێران وعێراق وسووریا هەڵدەگیریت. جێگری گەڵاڵە ڕێژی وبەرێوە بەرایەتی سەرچاوەکانی وەزارەتی ڕێگا وشارسازی ئێران پیداگری کرد: دوای بەدی هێنانی پاوەجیی لە ناوچە ، گەڵاڵەکانی هێڵی ئاسن بوارچێ کەری هاوکاریە بەربڵاوەکانی ئابووری نیوان ئێران ووڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت. جێگری گەڵالە ڕێژی و بەڕێوە بەرایەتی سەرچاوەکانی وەزاڕەتی ڕێگا وشارسازی ئێران بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دوو لایەنەی شاندی ئابووری ئێران وسووریا لە سەرووی شاندێک بۆ دەمیشق سەفەری کردووە. ئەم کۆبوونەوەیە ڕٶژی دوشەممە سێزدەی ئۆت بە بەشداری سامیر خەلیل وەزیری ئابووری سووریا بەڕێوە چوو. 

سەرپەیڤ