ئاب 18, 2018 21:20 Asia/Tehran
  •  ساڵوگەڕێ شەهادەتی ئیمام محەممەد باقر (ع)

ئێڕانی ئیسلامی لە شەوی سالۆگەڕی شەهادەتی ئیمام محەممەد باقر ع ، ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان ، نۆقمی خەم وماتەمە.

سبەێنێ یەکشەممە حەوتی زی حەججەی ١٤٣٩ی کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ نۆزدەی ئۆتی ٢٠١٨، ساڵۆگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەد باقر ع پێنجەمین پێشەوای شێعەکانی جیهانە. نازناوی ئیمامی پێنجەمی شیعەکان ،باقر یا باقرلعلومە. حەزرەتی ئیمام محەممەدی باقر نۆزدە ساڵ ودە مانگ دوای شەهیدبوونی باوکی بەرێزیان حەزرەتی ئیمام زەینۆلعابدین ئەرکی قورسی ئیمامەتیان پێ سپێردرا. خەڵکی سەرانسەری ئێڕانی ئیسلامی لە شەو وڕۆژی ساڵۆگەڕی شەهادەتی حەزەتی ئیمام محەممەدی باقر بە ئامادە بوون لە مزگەوت، تەکیەکان ، گڵکۆی پاکی ئیمام ڕەزا ع ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە مەشهەدی پیرۆز وگڵکۆی حەزرەتی مەعسومە لە شاری قوم تازیەداری دەکەن. سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی ساڵۆگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەدی باقر ع ئیمامی پێنجەمی شیعەکان لەهەمووموسوڵمانانی جیهان سەرەخۆشی دەکات.