ئاب 19, 2018 18:00 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : ئوروپاییەکان بەڵێنمەندبوون بە قەرەبوو کردنەوەی زه ره رو زیانی چوونەدەری بڕێک لە کۆمپانیەکان لە ئێران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و.ێڕای ئاماژە بە دوایین دۆخی ھەگبەی پێشنیارکراوی ئوروپا بۆ پاراستنی بەرجام وتی : ئوروپاییەکان بەڵێنیان داوە زەرەرو زیانی چوونەدەری بڕێک لە کۆمپانیا نا دەوڵەتیەکانی خۆیان لە ئێران بە کومپانیا بچووک و مامناوەندیەکان و ڕێکارگەلی پێش بینی کراو قەرەبوو بکەنەوە .

 ئیسحاق جەهانگیری   ڕۆژی یەکشەمە لە وتوێوژ  لە گەڵ ئیرنا  بە وتنی ئەوەی  کە ئێران هەوڵ ئەدات  بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام هەروا  کەڵک وەربگرێ لە بەرژەوەندی ئەو  ڕێکەوتنە وتیشی :  ئێران بۆ کۆتایی دان بە  بەرجام و یان درێژەی دان بەو ڕێککەوتنە ؛   ڕێ و شوێنی پێویستی  گرتووەتە بەر   و چاوەڕوانی  کاردانەوەی  وڵاتانی  دیکەی بەجێ ماو لە بەرجامە . جێگری یەکەمی  سەرۆک کۆماری  وتیشی :  دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام  ئەو وڵاتە  تەریک کەوتووە و کۆماری ئیسلامی ئێران  لە بارودوخێکدایە  کە جگە لە چەن ڕژیم لە ناوچە  هەموو وڵاتانی لە هەڵوێستی  ئێران لاکری دەکەن  . وڵاتانی ئوروپایی  دوای    ڕاگەیندرانی  چوونە دەری  یەک لایەنە  و نایاسایی  ئەمریکا  لە بەرجام  لە  هەشتی   مای  2018  ،  خوازیاری  پاراستنی   ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بوون .و داوایان لە ئێران کرد  بە چوونە دەری واشنگتون لە بەرجام  پێبەندی  ئەو ڕێککەوتنە بن . وتووێژەکانی ئێران  و وڵاتانی ئوروپایی  بۆ پاراستنی بەرجام  کەڵک وەرگرتنی  ئێران  لە سەرەتیەکانی    ئەو ڕێککەوتنە هەروا بەردەوامە .

سەرپەیڤ