تیمی هەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران ؛ براوەی 2 مێداڵیای زیوی یاریە ئاسیاییەکانی جاکارتا
هەڵبژرادەی پۆمسەی ئێران دوو مێداڵیای زیوی یاریەکانی ئاسیایی جاکارتایان دەس خست تا یەکەمین مێداڵیای کاروانی ئێران لەو کێبەرکێیانە بە خۆ تەرخان بدەن .
پۆمسە داگری جم و جوڵگەلێکی کلاسیکی تەکواندۆە کە بریتیە لە تەکنیکگەلی وەستان دەس و پا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، کێبەرکێیەکانی تەکواندۆی هەژدەهەمین خولی یاریەکانی ئاسیایی لە ئەندونزیا ڕۆژی یەکشەمە دەسپێکرا و لە ڕۆژی یەکەم دا لە پۆمسەی تاکە کەسی پیاوان " کوروش بەختیاری وەرزشوانی ئێرانی کە بە سەرکەوتن بەسەر هەموو خەنیمەکانی گەیشتبووە فیناڵ لە گەڵ پاڵەوانی جیهان لە کوریای باشووری کێبەرکێی کرد و لە ئاکامدا خەڵاتی زیوی دەس خست . مەرجان سەلەحشووری وەرزشوانی دیکەی ئێرانییش لە فیناڵی پۆمسەی تاکەکەسی ژنان لە گەڵ خەنیمی خۆی لە ئەندونزیا کێبەرکێی کرد و بە قەبوول کردنی شکست لە هەمبەر خەنیمەکەی مێداڵیای زیوی دەس خست . هەژدەهەمین خولی یاریەکانی ئاسایی 2018 لە 18 ئووت لە دوو شاری جاکارتا و پالمبانکی ئەندونزیا دەس پێکراو تا دووهەمی سێپتامبر درێژەی دەبێت .