ئاب 19, 2018 19:47 Asia/Tehran
  • جابری ئەنساری : واژۆی لێکگەینامەی ستراتژیکی ئێران لەگەڵ سووریا لە بواری ئابووری بەم زووانە

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی باسی کرد لە یەکجاری بوونی لێکگەیننامەی ئیستراتژی لە گەڵ سوریا بە تایبەت لە حەوزەی ئابووری .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون " سادق حسین جابری ئەنساری "  یاریدەری باڵای  وەزیری دەرەوەی ئێران  لە کاروباری تایبەتی سیاسی  ڕۆژی یەکشەمە سەبارەت بە   سیاسەتەکانی ئابووری  ئێران لە سووریا وتیشی : گرێبەستگەلێک  لە گەڵ سووریا  واژۆ کراوە و  لێکگەینامەی ئیستراتژی بە تایبەت لە حەوزەی ئابووری خەریکی  یەکجاریی  بوونە و وتووێژەکان خەریکە کۆتایی  پێ دێت . جابری ئەنساری وێڕای ئاماژە بە سەفەری داهاتووی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا وتی : سووریا  لە قۆناغی چوون بۆ خولی  ئاشتی و ئاسایشە  و بازاڕێکی گەورەیە بۆ ئێران .

لە هەمان حاڵدا  دانیشتنی  دوو لایەنەی  شاندی ئابووری  ئێران و سووریا  بە ئامادە بوونی  ئەمیر ئەمینی  جێگری  بەرنامەداڕشتن و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی  وەزارەتی  ڕێگا و شارسازی ئێران و سامر ئەلخەلیل وەزیری ئابووری سووریا  دووشەمەی ڕابردوو  13 ئئوت لە دیمەشق بەڕێوە چوو .  لە کۆتایی ئەو دانیشتنە  بڕایر درا  لە دانیشتنی  باڵای کومیسیونی  هاوبەشی ئێران و سووریا  لە ئاستی    سەرۆک وەزیرانی  سووریا  و جێگری یەکەمی سەروک کۆماری  ئێران بەڵکگەی ئیستراتژیای نێوان دوو وڵات  لە هەموو   بوارەکانی   ئابووری  و فەرهەنگی واژۆ بکرێت .

سەرپەیڤ