ئاب 20, 2018 09:27 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە بێ ئەمریکایش هەر دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا عادەتی کردووە بە بایکۆت کردنی ئەم و ئەو، جەختی کرد: ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بێ بوونی ئەمریکایش هەر بوونی دەبێ و دەمێنێتەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی CNN، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا تووشی نەخۆشینێک بووە و ئەویش عادەت کردن بە بایکۆت کردنی ئەم  و ئەوە، وتی: تەنانەت لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی "باراک ئۆباما"ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایش ئەم وڵاتە هەر زیاتر لەسەر ئە و بایکۆتانەی کە هەڵی نەگرتبوون جەختی دەکرد تا بەجێ هێنانی وادە و بەڵێنەکانی سەبارەت بەو بایکۆتانەی کە هەڵیگرتبوون.

زەریف بە ئاماژە بە کودەتای  ئەمریکایی دژ بە دەوڵەتی ئێران لە ١٩ی ئاگوستی ١٩٥٣ (٢٨ی گەلاوێژ ١٣٣٢ی هەتاوی) وتیشی: ئەمریکا هێشتا هەر پێی وایە کە خەریکی هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو دەوڵەتەیە کە پاش کودەتای ١٩٥٣ لە ئێران دەسەڵاتی دا بە دەستیەوە کەوایە دەبێ ئەمریکاییەکان لە خەون و خولیاکانیان بێنە دەرەوە و وشیار ببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ڕەت کردنەوەی دانوستانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاقیکارییەک بوو بە ئەمریکا بەڵام ئەم وڵاتە زۆر بە هاسانی ئەو ڕێککەوتننامەی بنپێ کرد و ناکرێ بۆ دانوستانی سەرلەنوێ دیسان متمانە بە ئەمریکا بکەن.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە گوشاری ئەورووپاییەکان "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هان دەدات بەرەو گۆڕینی بیر و بۆچوونەکانی وتیشی: ئەمڕۆکە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لەهەمبەر بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێران ڕاوەستاون بەڵام واشینگتۆن لەهەمبەر لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەتونی ئەتۆمی بە ملهوڕیەوە دەجوڵێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گوشارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژ بە خەڵکی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو جەختی کرد: خەڵکی ئێران لە هەمبەر گوشارەکانی ئەمریکا ڕادەوەستن و ئەو گوشارانە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئەوان نابێ.

سەرپەیڤ