ئاب 20, 2018 14:16 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی مافی مرۆڤیی ئێران و  ئوسترالیا

دووەم خولی وتووێژی دادەوانیی و مافی مرۆڤیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئوسترالیا لە تاران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنیی ئێران؛ "خۆسرەو حەکیمی" جێگری سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بۆ بەشی کاروباری دادەوانی، لە دیداریدا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی سیاسەتە چەن لایەنەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا بە ئاماژە بە پێشینەی وتووێژەکانی نێوان دوو وڵات، هیوای خواست ؛ تەعامولاتی قەزایی و مافی مرۆڤی نێوان ئێران و ئۆسترالیا بە لەبەرچاو گرتنی جیاوازیی کولتووریی و هەروەها ڕێزی بەرامبەر درێژە و پەرەی پێ بدرێ.

حەکیمی بە ئاماژە بە هەوڵ و هەنگاوەکانی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە ئاراستەی باشتر بوون و هەروەها  داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، سیاسی کاری و ستراتژیی دووفاقی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری مافی مرۆڤی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و خوازیاری هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ نەیارەتی کردنی ئەو ستراتژییانە بوو.

ناوبراو هەروەها بە وەبەر ڕەخنە دانی کارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان راشکاوانە رایگەیاند: ئەم ستراتژییە لە هەمبەر ئەو جەنایەتانەی کە لە یەمەن ڕووی داوە بێدەنگە دەکات بەلام لەهەمبەر چکۆلەترین پرس و بابەت لە وڵاتانێک کە هاوئاراستەی ژمارێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە نین، خێرا کاردانەوەی توند نیشان دەدات.

"جاستین لی" بەڕێوەبەری بەشی سیاسەتە چەن لایەنەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیایش لەم دیدارەدا بە ڕەزامەندی دەربڕین لەو وتووێژانە و دەربڕینی هیواداریی لەمەڕ بەردەوام بوونی دانوستانەکان لە داهاتوودا جەختی کرد: ئۆسترالیا سەبارەت بە ستراتژیی سیاسی سەبارەت بە مافی مرۆڤ هەڵویستێکی ڕوون و شەفافی دەبێ.

یەکەم خولی نوێی دانوستانەکانی مافی مرۆڤی ئێران و ئۆسترالیا پاش ١٥ ساڵ راگیردران، ئاگوستی ٢٠١٧ لە کانبێرای پێتەختی ئۆسترالیا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ