ئاب 20, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • ئامولی لاریجانی: ئەمریکا ئیتر ناتوانێ کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژ لە ئێران دوپات بکاتەوە

سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا ئیتر ناتوانێ هەروەک ٢٨ی گەلاوێژ ی ١٣٣٢ لە خەفڵەتی خەڵکی ئێران کەڵک وەربگرێت پیداگری کرد: نەتەوەی ئێران ئەم جارە مستێکی بەهێزتر لەدوژمنەکانی دەدات.

بیست وهەشتەمی گەلاوێژی ١٣٩٧ی کۆچی هەتاوی نۆزدەی ئۆتی ٢٠١٨ ڕێککەوتە لەگەڵ سالۆگەڕی کۆدەتای ئەمریکایی  لەدژی دەوڵەتی ئێران لە ساڵی ١٩٥٣. کۆدەتای ئۆتی ١٩٥٣ بەشێک بوو لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا وئینگلیز لە کاتی سەرکەوتنی بزوتنەوەی نیشتمانی بوونی پیشەسازی نەوت لە ئێران.ئایەتۆڵڵا "سادق ئامۆلی لاریجانی" ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی پایەبەرزی دادەڤانی ، بە ئاماژەدان بە ساڵۆگەڕی کۆدەتای پڕلە سەرشوڕی "٢٨ی گەلاوێژ" وجێ بەجێ کرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ، وتی: ئەمریکا کردەوە دژە ئێرانیەکانی خۆی بە دامەزرانی تاقمی هەوڵ دان   چڕ کردوەتەوە  ، غافل لەوە کە نەتەوەی ئێڕان لە چل ساڵی ڕابردوو بە هەموو دوژمنایەتیەکانی ئەمریکا لەوان وروژاندن وهاندانی قەوم وئەتنەکان ، داسەپانی شەڕ وزۆربەی بایکۆت وهەڕەشەکان ودامەزرانی گروپی تیرۆیستی وەک داعش لە ناوچە ئاشنان. سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران بوونی هەمیشەیی نەتەوەی ئێران لە گوڕەپانی ، هۆی شکست وتێکدانی پیلانەکانی دوژمنان زانی وپیداگری کرد: ئێران ئەمڕۆ لە بوارەکانی زانستی ، بەرەڤانی وپێشەسازی لە ناوچە لە هەر کاتێکی تر بەهێزترە وبە ئیمان وبەسیرەتی خەڵک لە قەیرانەکان تێدەپەڕێت.

سەرپەیڤ