ئاب 20, 2018 20:49 Asia/Tehran
  • زەریف: پێویستە ئەمریکییەکان لە ڕاستییەکانی ناوچە تێبگەن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ڕاستییەکانی ناوچەو ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ڕابردوو واتە؛ لەگوشارنانی ئێران، تێبگەن.

محەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ دووشەممە پاش ئامادەبوون لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەمریکییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکانات و توانای خۆیان هەوڵ دەدەن هەتا تەریک خرانەوەی خۆیان لەجیهاندا قەرەبوو بکەنەوە کە ڕێگای لەگوشارنانی ئێرانیان هەڵبژاردووەو بە ئامرازی شەڕی دەروونی بەرەوڕووی ئێران بوونەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بووەتە هۆی تەریک مانەوەی زیاتری واشنگتۆن و ئەمڕۆکە جگە لە رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک وڵاتی وابەستە، ئەمریکا لە سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی، هیچ هاوڕێ و هاوپەیمانێکی نییە.

زەریف هەروەها بەئاماژە بە دانوستانی درێژەدان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ لایەنی ئوروپایی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، وتی: ئوروپاییەکان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیەکانیان چارەیەک جگە لە باجدانیان نییەو ئەگەر دەیانەوێ بڕیاربدەن کات بەرتەسکەو ناتوانن هەروا چاوەڕوانی کات بن.

وڵاتانی ئوروپایی پاش راگەیاندنی چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە هەشتی مای٢٠١٨، خوازیاری پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بوون و داواشیان لە ئێران کرد، سەرباری چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنەکە، پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بێ.

سەرپەیڤ