ئاب 21, 2018 17:47 Asia/Tehran
  • بروسکەی پیرۆزبایی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی جێژنی قوربان

جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامی جیاجیا بۆ هاوشانەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی، جێژنی پیرۆزی قوربانی لەگشت موسڵمانانی جیهان پیرۆزکرد.

ئیسحاق جەهانگیری ئەمڕۆ سێ شەممە لەو پەیامانەدا، هیوای خواست؛ هاودەنگی و یەکپارچەیی رۆژ لەدوای ڕۆژی ئۆممەتی ئیسلامی لەبەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی، دەمارگرژی و توندڕەوخوازی و پەیمان شکێنی زاڵێتی خوازان و پەرەی ئاشتی، هێمنی و برەوپێدانی دۆستایەتی و برایەتی لەنێو موسڵمانانی جیهان، پەرەبسێنێ.

سبەی چوارشەممە دەی زیحەجەی ١٤٣٩ی کۆچی مانگی ڕێکەوتی٢٢ی ئاگۆستی٢٠١٨ی زایینی جێژنی پیرۆزی قوربان یان جێژنی "اضحی" لە جێژنە مەزنەکانی موسڵمانانە.

لە جێژنی پیرۆزی قوربان ئەو حاجیانەی چوونەتە زیارەتی ماڵی خودا، بەفەرمانی خوداو بۆ ڕەزامەندیی ئەو، قوربانی دەکەن و یاد وبیرەوەریی پێغەمبەری مەزنی خودا، واتە حەزرەتی ئیبراهیم(ع) بەرزو زیندوو ڕادەگرن.