ئاب 21, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: پیشەسازیی بەرگری،  سەربەخۆیی دەپارێزێ و هێمای باوەڕبەخۆبوونی گەلی ئێران ، دەستەبەر دەکات

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: پیشەسازیی بەرگریی ئێران، ستراتژیای هێزە چەکدارەکان و دەستەبەرکەری پاراستنی سەربەخۆیی، مەزنایەتی نیشتمانی و هێمای باوەڕبەخۆیی گەلی ئێران بۆ چەسپاندنی ئاسایشی پاوەجێیە.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی ئەمڕۆ سێ شەممە پاش ڕوونوێنی لە یەکەم فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتەی ئێرانی لە ساڵڕۆژی پیشەسازیی بەرگریی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەوڵ دەدەن دەرفەتە ڕەخساوە ژێئۆپۆلیتیکەکانی ئێران چ بە دەسەڵاتی سەربازی و چ بە گشت تواناو دەسەڵاتەکان لەبەین ببەن، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارودۆخێکدایە کە هێزی سەربازیی دوژمنانی بێ بایخ کردووەو ئیدی کەس لەبارەی هەڕەشەی سەربازیی دژ بەئێران، قسە ناکات.

وەزیری بەرگریی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە تێچووی دابین کرانی ئاسایشی ئێران، زۆر کەمتر لە وڵاتانی ناوچەیە، وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پێویستی و سەریەتییەکانی وڵات هەنگاو هەڵدەگرن و ئاسایشی ئێران بە کەمترین خەرج و تێچووی مومکین، دابین دەکەن.

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی پیشەسازییە بەرگرییەکان لە ئێران(٢٢ی ئاگۆست)، بەئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، یەکەم فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتەی ئێران بەناوی "کەوسەر" پەردەی لەسەرلادرا.