ئاب 21, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • دەریاڤان سەییاری: ئەرتەشی ئێران توانای بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەکی دوژمنی هەیە

یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئەرتەشی ئێران، توانای بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەکی دوژمنی هەیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەییاری یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی شانزەهەمین خولی فێرکاریی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەریەکانی ئەرتەش لە تاران بەئاماژە بەوەی کە فەرمانبەرێتیی ئەرتەش، بەرەڤانی لە سنوورە زەوینی، ئاسمانی و دەریاییەکانی وڵاتە، پێی داگرت: ئەرتەش بە سوود وەرگرتن لە فەرمانبەران وکارمەندانی بەتواناو ڕاھێنراوو مەشق دیتوو و بە سوود وەرگرتن لە کەرەستەو ئامێرە شیاوە خۆماڵییەکان، ئامادەی وەڵامدانەوەی توندە بەهەرچەشنە هەڕەشەیەکی دوژمن.

دەریاڤان سەییاری بەئاماژە بەوەی کە ئەو چەکەمەنی و تەقەمەنییانەی لەدەست ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە، چەکئامێری پێشکەوتە لەگەڵ زانستی رۆژە، پێی داگرت: توانای ئەمرۆی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دابین کردنی کەرەستەو ئامێری پێویست، جیاوازە لە توانای ئەرتەش لە دەسپێکی شۆڕشی ئیسلامی.

لەهەمان کاتدا، ئەمرۆ هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێران(٢٢ی ئاگۆست)، بەئامادەبوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە یەکەم فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتەی ئێرانی بەناوی"کەوسەر" ڕوونوێنی کرا.