ئه‌یلوول 07, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنە

سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وڵاتانی دەستەبەرکەری وتووێژەکانی ئاشتیی ئاستانە، لە شوێنی ئەم کۆبوونەوەیە پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، دوای پێشوازیی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا  لە شوێنی بەڕێوەچوونی  کۆبوونەوەی سەرۆکان،  دوولایەن سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی،  نێودەوڵەتی و دوولایەنە بیروڕایان گۆڕییەوە  . 

کۆبوونەوەی  سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، تورکیاو  ڕووسیا  ئێوارەی ئەمڕۆ  هەینی  بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی  سەرۆک کۆماری ئێران ، رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا و ولادیمیرپوتین سەرۆکی ڕووسیا لە تاران بەڕێوە دەچێت.

بەردەوام کردنی یارمەتیدانی دەڵەتی یاسایی سوریا بۆ پاکتاوکردنی ناوچەگەلێک کە هێشتا لە دەستی تیرۆریستەکان دایە و داخرانی دۆسیەی تیرۆریزم،  بەهێزکردنی ڕەوتی  سیاسی بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا، گەڕانەوەی  زۆرتر لە شەش ملوێن ئاوارەی سوری و ڕاکێشانی  داکۆکیی نێودەوڵەتی  بۆ  بنیات نانی  ژێرخانەکانی ئابووریی سوریا لەو تەوەرانەی وتووێژی کۆبوونەوەکەی تارانن  . 

لێکدانەوەی ڕەوشی بێ سەروشوێن بوان، گۆڕینەوەی  دیلەکان و دیاریکرانی  چارەنووسی  تەرمی کوژران ، لێکدانەوەی  گۆڕانکارییەکان لە  مەودای کۆبوونەوەکەی پێشووی تائەم کۆبوونەوەیەو ئاسۆی  داهاتووی گۆڕانکارییەکان و هاوکاریی سێ لایەنەو درێژەی وتووێژی سێ وڵات بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تیرۆریزم هەتاکۆتایی قەیرانی سوریا،  دیاریکرانی چارەنووسی  بەرماوەی تیرۆریستان و گەڕانەوەی  ئەدلیب بۆ ژێرچاوەدێریی دەوڵەتی ناوەندیش  لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ئێران و تورکیا و ڕوسیایە.

سەرپەیڤ