ئه‌یلوول 08, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەڕێژی سیستمی ماڵیی سەربەخۆ بۆ هاوکاریی ئوروپا و ئێران

سەرۆکی گروپی پێوەندی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ ئوروپا ، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە تاران بە وادەو بەڵینەکانی خۆی لە بەرجام پێبەند بووە ، وتی: سیستمی ماڵیی سەربەخۆ بۆ هاوکاری ئوروپا وئێران گەڵاڵە ڕێژی دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،" یانوش لواندوفسکی" سەرۆکی گروپی پێوەندی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئوروپا ڕۆژی شەممە لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ " کازم جەلالی" سەرۆکی گروپی پێوەندی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ ئوروپا لە بروکسێل ، بە پیداگری لەسەر هۆگری کۆمپانیەکانی ئوروپایی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدووی بەدیی هێنانی ئاڵوزی وکەش و هەوای نەرینی لەدژی ئێران لە کۆمەڵگەی جیهانی دایە . لواندوفسکی ، شەپولی پەنابەران وسەفەر کردنیان بۆ ئوروپای بە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ ئەم کێشوەرە زانی وبە ئاماژەدان بە بڕیک لە گوڕانکاریەکانی لە پێوەندی ئوروپا وئەمریکا لەگەڵ هاتنە سەرکاری ترامپ وتی: ئوروپا دەبێ لە ئاستی جیهانی فیر بێت کە چلۆن بەبێ ئەمریکا کار بکات . کازم جەلالی یش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە مژاری بەرجام وکردەوەی ئوروپا لەم بارەوە وتی: ئێران لە مژاری بەرجام پێویستی بە کردەوەی کردەیی وهەست پێکراو لە لایەن ئوروپایە ولەم بوارە نابێ تەنیا بەسەندە بە دروشم بکات. جەلالی بە ڕەخنە وگازەندە لە سیاسەتی یەک لایەنە خوازی ئەمریکا ، وتی: ئەمریکا بەشێوەی نایاسایی ، غەیرە حقوقی وغەیرە ئەخلاقی لە بەرجام چووە دەرێ وبە چوونەدەری لەم ڕیککەوتنە پێشانی دا کە لە بواری نێودەوڵەتی ناتوانێ بەرپرسایەتیەکانی جێ بەجێ بکات وجیی متمانە نیە. سەرۆکی گروپی پێوەندی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ ئوروپا لەمەڕ پرسی یەمەنیش ڕایگەیاند : جەنایەتی عەرەبستان لەیەمەن دەبێ ڕابگیردرێت وپاشان چارەنووسی ئەم وڵاتەیش لە لایەن خەڵکەکەیەوە دیاری بکرێت. جەلالی هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە بێ دەنگی ئوروپا وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە مەڕ پرسی بەحرەین پیداگری کرد: پرسی یەمەن ، سووریا وبەحرەین ووڵاتانی تری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، دەبێ بە بەشداری وڵاتانی ئەم ناوچەیە چارەسەر بکرێت. 

سەرپەیڤ