ئه‌یلوول 09, 2018 07:43 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ دابین کردنی پێداویستی وزەی پاکستان

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان، جارێکی تر ئامادەیی تارانی بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی گواستنەوەی گاز بۆ پاکستانی دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  مەهدی هونەردوست،  ڕۆژی شەمە لە کۆبوونەوەی  نێودەوڵەتی  و پێداویستی ژوئوپولیتیکی پاکستان  لەشاری ئیسلام ئاباد، وێڕای شی کردنەوەی گرینگایەتی  گەڵاڵەی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان  ناسراو بە ( IP Gaspipeline)  وتی :  جێبەجێ  بوونی  ئەم گەڵاڵەیە دەتوانێ  گۆڕانکاری سیاسی  بەسەر ئابووری پاکستان دا بە دواوە بێ.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان بەڕاگەیاندنی ئەمەی جێبەجێ  بوونی هێڵی بۆری  گازی ئێران بۆ پاکستان دەتوانێ هەزاران دەرفەتی  ئیش و کار لە وڵات  چێ بکات ، وتیشی :  جێبەجێ بوونی  هێڵی گازی نێوان دوو وڵات دەتوانێ گرفتی زۆر لەسەر شانی  دەوڵەتی نوێی پاکستان لابات . 

 

سەرپەیڤ