ئه‌یلوول 11, 2018 13:46 Asia/Tehran
  • موسەویان: ئێران بلۆکی ڕۆژهەڵاتی پێبەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێ باشترە تا ڕۆژاوا

توێژەری زانکۆی پرینستۆن و ئەندامی پێشووی گرووپی دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێران وتی: وڵاتانی بلۆکی ڕۆژهەڵات بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زیاتر بەجێ دێنن.

"سەید حەسەن موسەویان" ، توێژەری زانکۆی پرینستۆن و ئەندامی پێشووی گرووپی دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێران لە وتارێکدا نووسی: ڕووسیا، چین و هیندستان هیچکام ئامادەبوونی سەربازیی دوژمنکارانەیان لە سنوورەکانی ئێراندا نییە، لە پێوەندیی دوولایەنە و ناوچەیی وەکوو هاوبەشێکی سیاسی، ئەمنی، ئابووری چاو لە ئێران دەکەن، ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم بە هاوکارێکی بەهێزی خۆیان دەزانن و نەیاری سیاسەتی ئەمریکان و دەوری یاسایی و ئاسایی ئێران لە ناوچەکەیان قەبووڵ کردووە و هاوکاریی دەکەن.

توێژەری زانکۆی پرینستۆن ڕاشکاوانە رایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەوشێکی بەدی هێنان بە دەتوانێ گۆڕانکارییەک لە پێوەندییە نگەتیڤەکانی  چل ساڵی رابردووی ئێران و ڕۆژاوا بەدی بێنێ، لەبەر ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ لە ئاستی باندا سەبارەت بە یەکێک لە خاڵە جێناکۆکییەکان دانوستانیان کرد و گەیشتنە تەبایی، بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاسپێریی نەتانیاهوو و گوشاری عەرەبستان ، بە شێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چوە دەرەوە و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بنپێ کرد.

دیپلۆماتی پێشووی ئێران وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا بە داسەپاندنی سیاسەتی بایکۆت لە راستیدا سێرەی لە ئاسوودەیی و گەشەی ئابووریی ئێران ناوەتەوە و بە هەموو توانا و دەسەڵاتەوە دژ بە پلە و پێگەی ناوچەیی ئێران، هاتۆتە مەیدانەوە کە ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی ئەوەی بێمتمانەیەکیی تەواو بەرامبەر بە ئەمریکا لە ئێران بێتە ئاراوە.

سەرپەیڤ