ئه‌یلوول 14, 2018 16:21 Asia/Tehran
  •  لە ساڵێک دا نزیکەی ١٢٠ هەزار ئۆتۆمبیل لە سنووری ئێران و تورکیاوە هات و چۆ دەکەن

بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی ترانزیت و گەیاندن و گواستنەوەی نێودەوڵەتی وەزارەتی ڕێگاو بان و شارسازیی ئێران وێڕای باسکردنیی ئەوەی کە لە ساڵێک دا نزیک ١٢٠ هەزار ترۆمبیل و لۆری لە سنوورە هاوبەشەکانیی ئێران و تورکیاوە هات و چۆ دەکەن، گوتیشی: پەرەی هاسانکاری و ئیمکانات لە تێرمینالەکانی سنووری هاوبەشی دوو وڵات پێویستە گرینگی زیاتری پێ بدرێ.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا؛ "ڕەزا نەفیسی" هاوڕێ لیژنەی ئێرانیی لە دیدار لەگەڵ" ڕەزا هاکان تەکین"  باڵوێزی تورکیا لە تاران دا هیوای خواست: بە لێکدانەوەی مەسەلە و گرفتەکان لە کۆبوونەوەکانیی دوو قووڵی ،بوارەکانی هاوکارییەکان و  پەرەی پێوەندییەکان پتر لە ڕابردوو فەراهەم و هات و چوێ ترۆمبیلە جۆر بە جۆرەکان لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا، هاسانتر بکرێت.

 "عەبدۆلهاشم حەسەن نیا" جێگری وەزیری ڕێگا وبان و شارسازی ئێرانیش لەم دیدارە، گوتی: پەرەی گەیاندن و گواستنەوەی جاددەیی و ترانزیتی نێوان ئێران و تورکیا لە ئەولەویەتەکانیی وەزارەتی ڕێگا و شار سازی ئێرانە.

"حەسەن  نیا" هەر وەها ئامادەیی لایەنی ئێرانی لە بواری پەرەی هاوکارییەکان لە دەڤەری ڕاگواستنەوەی زانست و ئەزموونەکانیی هاوپێوەند بە ڕاگرتنیی ڕێگاکان، دامەزراوەکانی نێوان ڕێگاکان و سیستێمەکانی گەیاندن و گواستنەوەی زیرەک ی جاددەیی ڕاگەیاند.

 " رەزا هاکان تەکین" ،یش لەم دانیشتنە، وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە هاوکارییەکانیی سەرکەوتووی دوو قۆڵی و ترانزیتی گەیاندن وگواستنەوەی جاددەیی نێوان دوو وڵات لە ساڵانیی ئەم دواییە، گوتیشی: بارستای باش لە بواری پەرەی پێوەندییەکانیی گەیاندن و گواستنەوەی جاددەیی و ترانزیت لە نێوان ئێران و تورکیا لە ئارادایە. بالوێزی تورکیا لە تاران هەروەها هیوای خواست: لە چوار چێوەی دابینی قازانجە هاوبەشەکان و دەستڕاگەییشتن بە ڕێگا چارەکان بۆ نەهێشتنەوەی مەسەلەکان و گرفتەکانی ئێستا، بوارگەلێکی نوێی بۆ هاوکارییە هاوبەشەکانیی گەیاندن وگواستنەوە، ترانزیتی و بازەرگانی بەدی بێت.

سەرپەیڤ