ئه‌یلوول 15, 2018 07:47 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە ئۆپێک : ئەمریکا ناتوانێ خستنەڕووی نەوتی ئێران بە سفر بگەیەنێ

نوێنەری ئێران لە ئۆپێک بە ئاماژە بە بێ توانایی بەرهەمهێنەران لە نەهێشتنی کەموکوڕیی نەوت گوتی : ئەمریکا بە ئامانجی خۆی لەمەڕ بە سفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران ناگات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، حسێن کازمپوور ئەردبێلی رۆژی هەینی لە دیمانەی لە گەڵ هەواڵدەریی رۆیتێرزدا وتیشی : ئەرکیا بۆ بەسفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران رووبەڕوو ی کێشە دەبێتەوە چونکە بازاڕی نەوت و بەرهەمهێنەرانی نەوتی خەنیمی ئێران ناتوانن کەموکوڕیی سەرچاوەگرتوو لە وەستانی فرۆشی نەوتی ئێران قەرەبوو بکەنەوە .

نوێنەری ئێران لە ئۆپێک جەختی کردەوە : هیچ پتانسێلێکی زێدە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هیچ وڵاتێکی دیکە لە ئارادانیە .

ئەو هەروەها لە بارەی ئەوەی کە بەرهەمهێنەرانی گەورەی نەوت بتوانن ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان زیاتر بکەن گومان و دڕدونگیی نیشان دا .

دابەزینی خستنەڕووی نەوت  بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو بەجۆرێک کە نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاو لەم حەوتەیەدا لە سنوری هەشتا دۆڵار لای دا کە باڵاترین نرخی نەوت لە مانگی ئایارەوە دێتە ئەژمار .

سەرپەیڤ