ئه‌یلوول 15, 2018 11:49 Asia/Tehran
  • خەرازی: با ئوروپا مافەکانی ئێران دەستەبەر بکات

بەرپرسی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندیە دەرەوەیەکانی ئێران هیوای خواست، ئوروپا بەخستنەڕووی هەگبەیەکی شیاو مافەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستەبەر بکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سەید کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران کە سەردانی چینی کردووە، رۆژی شەممە لەدیدار لەگەڵ "یانگ ژییە مین" سەرۆکی دەزگەی موتاڵا نێودەوڵەتییەکانی شانگهای لەو شارە لەبارەی درێژەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا، وتی: لەگەڵ ئوروپاییەکان دانوستانی جۆراوجۆر کراوە و تەنیا کاتێک ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بەردەوام دەکرێ کە مافەکانی ئێران دەستەبەر بکرێ.

خەرازی وتی: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ چین و ڕووسیاش گرینگیی تایبەتیان هەیە، بۆیە بۆ چارەسەریی گرفتەکان پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وێڕای درێژەدان بە وتووێژەکان، دەبێ دەسپێشخەریی ئەنجام بگرێ.

"یانگ ژییە مین"یش وتی: دوو وڵاتی چین و ئێران دەبێ ئامانجە ستراتژیکییەکانی خۆیان بناسن و جگە لە کەڵک وەرگرتن لەو خالە ئەرێنیانە، لە ئەزموونی یەکتریش کەڵک وەربگرن.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران و سەرۆکی دەزگەی موتاڵا نێودەوڵەتییەکانی شانگهای هەروەها لەبارەی تیرۆریزم وئاسایشی ناوچەیی وتووێژیان کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران پێش سەردانی دامەزراوەی موتاڵا نێودەوڵەتییەکانی شانگهای، سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتیی شانگهای کرد و لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەران و کارناسانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵات ناسیی ئەو زانکۆیە وتووێژی کردو وەڵامی پرسیاری ئەوانی دایەوە.

سەرپەیڤ