قاسمی : فەڕانسە بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکییەکانی ئێران بەجیددی بجوڵێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە دەسدرێژکاریی ژمارێک بەرهەڵستکار و دوژمنی سەربە گرووپە تیرۆریستییەکان بۆسەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس وتی: فەڕانسە بۆ پاراستنی گشت شوێنە دیپلۆماتیکییەکانی ئێران لەو وڵاتە، ئامادەکاری وهەنگاوی جیددی وپێویست ئەنجام بدات.
بەهرام قاسمی ئەمڕۆ شەممە لەنێو پەیامنێراندا، لەبارەی دەسدرێژکاریی کرانەسەر باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس وتی: پاش نیوەڕۆی دوێنێ هەینی، چەند کەسێک لە کەسانی بەرهەڵستکار و دژە ئێرانی، بەنیازبوون زیان بگەیێنن بە باڵەخانەی باڵوێزخانەی ئێران لە پاریس بەڵام نەیانتوانی بچنەنێو بینای باڵوێزخانەکە بەڵام بەتێگرتن وهاویشتنی شت بەرەو بیناکە، خەسارییان پێ گەیاندن.
قاسمی وتی: بەداخەوە سەرباری چاوەڕوانییەک کە لە پۆلیسی فەڕانسە دەکرا، ئەوان کاتی ئامادەبوونی ئەو هێرشبەرانە کە سەربە تاقمێکی تیرۆریستی بوون، دەسبەجێ لەشوێنەکە ئامادەنەبوون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: پرسی پەلاماری ئەو گرووپەو ئامادەنەبوونی دەسبەجێ و لەکاتی پێویستی پۆلیسی فەڕانسە، خەریکە پێوشوێن دەگیردرێ.
قاسمی وتی: پاش پێوشوێن گرتنە جۆراوجۆرەکان و ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپێوەند، ژمارێک لە پەلاماردەران لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کران کە ئێران خوازیاری دادگەیی کران و سزادرانیان و ڕاگەیاندنی ئەنجام لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جارێکی دیکە پێی داگرت: دابینکرانی ئاسایشی شوێنە دیپلۆماتیکییەکان لەئەستۆی وڵاتی میواندارەو ئەوان دەبێ بۆ پاراستنی گشت شوێنە دیپلۆماتیکییەکانی ئێران لە فەڕانسە، ئامادەکاریی پێویست بکەن وهەنگاوی جیددی بنێن.