نوێنەری ئێران لە ڤیەن ، بوو بە جێگری بەرپرسی کونفڕانسی ساڵانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی
ئهیلوول 17, 2018 20:06 Asia/Tehran
باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤیەن وەک جێگری بەرپرسی شەست و دووهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی هەڵبژێردرا .
بە گوێرەی ڕراپۆڕتی ئیسنا ، لە یەکەمین ڕۆژ لە شەست و دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کازم غەریب ئابادی لە گرووپی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باشووری ئاسیا وەک جێگری مارتا زیاکووا بووە بە سەروکی کونفڕانس . شەست و دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ئەمڕو دووشەمە تا 20 سێپتامبر لە بنکەی ئاژانس لە ڤیەن بەڕێوە چوو . عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێرانیش لە سەرووی شاندێک بۆ بەشداری لەو کونفڕانسە سەردانی ڤیەنی کردووە .