ئه‌یلوول 18, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • هاوخەمی دەربڕێنی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی باهۆز لە ئەمریکا ، فیلیپین وچین

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی باهۆزی قورسی " فلورانس" و" منگهوت" لە ئەمریکا ، فیلیپین وچین هاوخەمی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە" بەھرام قاسمی" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە ڕوودانی باهۆزی قورسی" فلورانس" لەئەمریکا و" منگهوت" لە فیلیپین وچین کە زیانی گیانی وماڵی زۆری لیکەوتەوە ، لەگەڵ زیان وێکەوتووان وبنەماڵەی قوربانیەکان هاوخەمی دەربڕی. باهۆزی قورسی " فلورانس" لە لیوارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا هەتا ئێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی پێنج کەس لە کارولینای باکووری. هەروەها باهۆزی بەهێزو قورسی" منگهوت وبارانی توند، فیلیپین وچینی گرتووەتەوە. ئەم باهۆزە ڕۆژی شەممە بە خیرایی ٣٣٠ کیلومیتر لە کاژێرێکدا ، ناوچەکانی باکووری فیلیپینی گرتەوە کە فرەتر لە شەست کوژراوی لێکەوتەوە. باهۆزی" مەنگهوت" هەروەها لە ناوچەکانی " هونگ کونگ" هاینان " ماکائوو گوانگ دونگ " ی چین لانیکەم چوارکوژراو  وفرەتر لە یەک هەزار برینداری لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ