وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا بە تەلەفۆنی وتووێژیان کرد
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە، لە پێوەندی تەلەفونی ڕۆژی سێشەممە " مەولود چاووش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا " لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، دولایەن لەمەڕ وردیاتی " ڕێککەوتنی ئەدلیب" کە لەدووی وتووێژەکان لە ئانکارا ، تاران وسوچی بەرهەم هات، وتووێژیان کرد وبیروڕایان گوڕیەوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان وتورکیا هەروەها ڕێککەوتن هەتا وردیاتی ڕیککەوتن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ئیران ، ڕوسیا وتورکیا لە نیویورک پێ وشوێن بگرن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دوشەممە دوای گەیشتنە شاری سوچی ، لەڕۆژئاوای ڕوسیا لەگەڵ ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم ولآتە دیدارو لەبارەی پێوەندی دوولایەنە وگرینگترین مەسەلە وگوڕانکاریەکانی ناوچە لەوان قەیران لە ئەدلیب ی سووریا وتووێژی کرد. لە پرێس کۆنفرانسی دوای دیداری " ئەردۆغان" وپوتین" دوولایەن لە سەر ڕێککەوتنی ڕوسیا وتورکیا لەسەر هەڵپەساردنی هەڵمەتی سەربازی لە ئەدلیبی سووریا و بەدی هێنانی ناوچەیەکی ناسەربازی لەم پارێزگایە ، پیداگریان کرد.
پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و لە دراوسێیەتی تورکیا دوایین بنکەی تیرۆریستەکان لە سووریایە کە ئامادە نەبوون بە ئاشتی لەگەڵ دەمیشق. سوپای سووریا لەدووی ئامادەکردنی هێزەکانی خۆی بۆ هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لەئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیە.