ئه‌یلوول 18, 2018 21:54 Asia/Tehran
  • ئێران لە تاسوعای حسێنی دا

ئێرانی ئیسلامی لە شەوی تاسوعای حسێنی دا ، نوقمی تازیە و خەم و ماتەمە .

سبەی چوارشەممە رێکەوتی نۆی موحەڕەمی  ساڵی 1440 ی کۆچی ، رۆژی تاسووعای حسێنیە .

تازیەدارانی حسێنی لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دا لە رۆژانی تاسووعا و عاشوورا بە سازدانی ڕێوڕەسمی  تازیەداری ، ساڵهاتی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (ع)  ، ئیمامی سێهەمی شیعەکان و یاوەرانی ئەمەگناسی بەرز رادەگرن .

سەرباری تێپەڕینی چەندین سەدە لە ڕووداوی دڵهەژێنی کەربەلا و شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و یارانی ئەمەگناسی ، نەک هەر لە گرنگایەتی ئەم رووداوە کەم نەبووەتەوە ، بەڵکوو تادێ پەیامی عاشوورا بەرفراوانتر وڕێوەڕسمەکانی تازیەداری بە جوش و خرۆش و تێگەیشتنی زیاترەوە بەڕێوە دەچێ .

کەناڵی سەحەری کوردی بەم بۆنەوە سەرەخۆشی دەکات لە هەموو تازیەدارانی حسێنی .

سەرپەیڤ