ئه‌یلوول 19, 2018 14:05 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی ساڵحی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی چین لە ڤیەن

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە دیداری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی چین لە ڤیەن، داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ستراتژیای بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنخوازیی ئەمریکا زانی.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، "عەلی ئەکبەر ساڵحی" ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ "ژانگ کیجیان" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی چین لە پەراویزی شەست و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن، بەئاماژە بە پێشینەی مێژوویی پەیوەندییەکانی دوو وڵات، ڕەزامەندیی دەربڕی لە پەرەی هاوکارییەکانی تاران-پیکەن لەبواری هاوکارییە ناڤۆکییەکان پاش چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ساڵحی بەبیرخستنەوەی هەنگاوە ئەرێنییەکان لەمەڕ پەیوەندیی دوولایەنەی ئێران و چین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەنگاوی هاوبەش) ، پرۆژەی نوێکردنەوەی ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی ئاوی قورسی ئەراک، ی بە پرۆژەیەکی چەندلایەنەی ڕێککەوتنەکە لەقەڵەم دا کە پێشکەوتن لەو بارەوە، دەتوانێ گرینگیی زۆری هەبێ.

"ژانگ کیجیان" یش پەیوەندییەکانی ئێران و چینی بە ستراتژیک لێکدایەوەو دیدار و دیمانەی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات و پێداگرییان لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی بەگرینگ زانی.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی چین بەپێشوازیی لە پەرەی پەیوەندیی نێوان پیکەن-تاران لەبواری تیجارەت و وزە، پێی داگرت لەسەر داکۆکیی چین لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆ بەشداربوون لە شەست و دووهەمین جڤینی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە "ڤیەن"ی پێتەختی ئۆتریش، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ