ئه‌یلوول 19, 2018 14:08 Asia/Tehran
  •  وەزیریاری دەرەوەی ژاپۆن: تۆکیۆ داکۆکی دەکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕێزی گرت لە پێبەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەڵێنیەکانی لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "تاکەئۆ موری" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "مورتەزا رەحمانی موەحید" باڵوێزی ئێران لە تۆکیۆ وتی: ژاپۆن هەروا پشتگری دەکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن هەروەها بەئاماژە بەپەیوەندییە مێژوویی و نەریتیەکانی دوو وڵات وتی: ساڵی داهاتوو نەوەدەمین ساڵوەگەڕی پەیوەندییە دیپلۆماتیکیەکانی ئێران وژاپۆنەو دوولایەن دەبێ بەهاوکاری وهاریکاری زیاتر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان زیاتر پەرەپێ بدەن.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژاپۆنیش بەئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و ژاپۆن لەساڵانی ڕابردوودا ڕوو لەپەرە بووە، وتی: چەندین ڕێککەوتنی ئابووری و سیاسی شیاو لەنێوان دوو وڵاتدا ئەنجامی گرتووە کە دەوری گرینگی بووە لە پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و باڵوێزی ئێران لە تۆکیۆ هەروەها لەبارەی گرینگیی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقام لەناوچەی کەنداوی فارس وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ