ئه‌یلوول 21, 2018 13:55 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی : کایەی ڕامیاریی ئەنجومەنی ئاسایش بۆتە هۆی لاساریی زیاتری ڕژێمی زایۆنی

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤییەنا، ڕایگەیاند کە کایەی ڕامیاریی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری پرسی پێڕاگەیشتن بە بەرنامەی ئەتۆمیی ڕژێمی زایۆنی بۆتە هۆی لاسارتر بوونی ئەو ڕژێمە بەرامبەر بە وەفادارنەبوونی بە یاساو ڕێوشوێنەکانی خاوەنداریەتی چەکی ئەتۆمی.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "کازم غەریب ئابادی" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی کۆنفرانسی گشتیدا کە تەرخان درابوو بە مەسەلەی "ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی" ، ڕایگەیاند کە چەکداماڵینی ئەتۆمی یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی "ئن پی تی"ـیە کە وێڕای ئەوە ئیستایش یەکێک لە ئەولەوییەیەکانی کۆمەڵگەی جیهانی دێتە ئەژمار، بە داخەوە لە درێژایی ٥٠ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆوە نەبینوە.

"کازم غەریب ئابادی" داکۆکیی کوێرکوێرانەی بەردەوام و بێ بڕانەوەی زلهێزانی گەورە لە ڕژێمی زایۆنی بە یەکێک لە لەمپەرە گرینگ و سەرەکییەکانی سەر ئەم ڕێگایە زانی و خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەو داکۆکییانە بوو.

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، راشکاوانە ڕایگەیاند: ڕێگای پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، خۆدوورگرتن لە قسەی زل و بێ مانا، بە پێی عەقڵ و ئاوەز جوڵانەوە،  و وەبن گوشار نانی بەردەوامی ڕژێمی ئیسراییل بۆ بە ئەندام بوون لە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و خرانە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی خێرا و بە بێ پێشمەرجی هەموو چالاکی و دام و دەزگە ئەتۆمییەکانی ئەم ڕژێمە لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە وەکوو ئەندامێکی نائەتۆمییە.

'ڕەزا نەجەفی" نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش ئەمدواییە بە وەبەر ڕەخنە و گازندە دانی هەڵس و کەوتی دووفاقیی ڕۆژاوا، جەختی کردبوو بەرنامەی ئەتۆمیی ئیسراییل ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی خستۆتە مەترسییەوە.

ڕژێمی زایۆنی بە بەرهەم هێنان و هەممار کردنی چەکی ئەتۆمی لە فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها بەرهەم هێنانی چەکی شیمیایی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووە بە هەمماری چەکی کۆکوژ. ئێستاکە ڕژێمی زایۆنی بە پێێ مەزەندەکان خاوەنی نزیکەی ٣٠٠ کڵاڤۆکی ئەتۆمییە.

سەرپەیڤ