ئه‌یلوول 21, 2018 16:02 Asia/Tehran
  • قاسمی : قەت داواکاریەک بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ترامپ لەلایەن ئێرانەوە نەهاتۆتە ئاراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بانگەشەکەی "نیکی هێیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانی لەمەڕ هاتنەئارای داواکاری لەلایەن ئێرانەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەپەراوێزی دانیشتنی کۆگەی گشتیی ئەو ڕێکخراوەی، بە گاڵتەجاڕانە زانی و بەدرۆی خستەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی وتی: ئەو چەشنە لێدوان و هەرانانەوانە، چەشنێک داڕشتی میدیایی و دەروونییان پێوە دیارەو بەتەواوەتی بۆ ئێران ناسراوەن.

قاسمی پێی داگرت: لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قەت داوای دیدارو دیمانە لەگەڵ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا نەهاتووەتە ئاراوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجاران پێشنیاری ئەمریکایان لەمەڕ دانوستان لەگەڵ ئێران، ڕەت کردۆتەوە.

"حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی" ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی١٣ی ئاگۆستی٢٠١٨ لەدیداری هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک سەبارەت بە پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا فەرمووی: "لەگەڵ ئەمریکییەکان لەبەر هەبوونی بەڵگەو سەنەدی وردو ڕوون، ئەزموونی ڕابردوو و خەساری فراوانی دانوستان لەگەڵ رژێمێکی پێشێلکار و زۆربێژ، دانوستان و دانیشتن ناکەین."

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ١٥ی ئاگۆستی٢٠١٨ لە کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: ئەمریکا بەو کارانەی کردوویەتی، بارودۆخی دانوستانی لەبەین بردووە.

 

سەرپەیڤ