ئه‌یلوول 21, 2018 19:34 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی شامی غەریبانی حسێنی (ع) بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

لە شامی غەریبان، شەوی خەم و ماتەم ، هەزاران کەس لە ئەویندارانی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) و ئەهلی بەیتی ئەو حەزرەتە لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (ە) کۆبوونەوە و بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، شینیان گێڕا .

لەم ڕێ وڕەسمە دا حوجەتولئیسلام  وەلموسلیمین  عالی بە وتاردان لەسەر ئەوەی خودا ئیمانداران بە پێی بەلا و خەم تاقی دەکاتەوە وتی : حیکمەتی زۆر لە بەڵا و خەم دا هەیە کە گرینگترینیان  لە خۆبوردویی و گەشەی مرۆڤە.

لەم ڕێ وڕەسمە دا هەروەها  وتاردەران و مەداحانی ئەهلی بەیت  دەستیان کردە شینگێڕی و خوێندنی دوعا و مەرسیە.

ڕێ وڕەسمی  شینگێڕی و ماتەمینی ڕۆژانی شەهادەنی  حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) ئیمامی شیعەکانی جیهان لە شەوی حەوتەم هەتا شەوی دوازدەهەمی مانگی موحەڕەم  بۆ ماوەی  شەش شەو لە حسێنییەی  ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە چوو.