ئه‌یلوول 22, 2018 08:25 Asia/Tehran
  • رۆحانی: جیهان نەیاری سیاسەتی یەکلانەخوازانەی ئەمریکایە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بانگەشەی لاگریی ئەمریکا لە خەڵکی ئێران، بەتەواوەتی ئیدیعایەکی پووچ و مونافقانەیە، پێی داگرت: زۆربەی وڵاتانی جیهان نەیاری سیاسەتی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکان و ناچنەژێر باری فەرمانی سەپێندراو لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "حەسەن ڕۆحانی" لەوتارێکدا لە ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست بەئاماژە بەچوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەهەشتی مای٢٠١٨دا وتی: پێش بینی ئەمریکا ئەوە بوو کە پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەنگاوی هاوبەش)، ئێرانیش دەچێتەدەر و بەئاسانی دەتوانێ هاوپەیمانییەکی جیهانی لەدژ ئێران پێک بێنێ و هەموو ئابلۆقەکان بگەڕێنێتەوە بەڵام هەوڵی ئێران لەڕەخساندنی دەرفەتێکی بەرتەسک بە ئوروپا، مامەڵەکانی ئەمریکای تێکدا.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە وتووێژەکانی ئێران و باقی ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وپێداگرییان لەسەر پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئەمریکای تەریک خستەوە، وتی: ڕەنگە کەم پێش هاتبێ کە لەسەر بابەتێک، تابەوڕادە ناکۆکی کەوتبێتە نێوان ئەمریکاو هاوبەشە ئوروپییەکانی و ئەوەش، ئاکامی هەڵوێست گرتنی بەهەقی ئێران لەمەڕ پرسی ناڤۆکییە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی دەرەکیی حکومەتی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران بەگوێرەی ڕاستییەکانی بەردەم ئامادە نەکراوە، وتی: وەرگرتنی زانیاریی ناڕاست لەبارەی ئێران لەمەڕ گرووپە ڕەشەکوژەکان و رژیمی زایۆنی و شیکاریی ناکارناسانەو ناڕوون لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێران، کاربەدەستانی ئەمریکای تووشی وەها وەهمێک کردووە کە هەست دەکەن دەتوانن بەئامرازی ئابلۆقە لە ئێران ئیمتیاز وەربگرن.

رۆحانی پێی داگرت: گەلی ئێران سەلماندوویەتی کە لەهەمبەر زەخت و گوشاری دەرەکی یەکڕیز و یەکگرتووتر بووەو خۆڕاگریی زیاتر لەخۆ پێشان دەداو هەر بەوجۆرەی لە سەردەمی پێش ڕێککەوتنی ئەتۆمیش ئەمریکا نەیتوانی بە ئابلۆقە قورسەکانم خەڵکی ئێران ماندوو بکا، ئەمجارەش ئەمریکا ناچار دەبێ ڕەوتی خۆی بگۆڕێ.

سەرپەیڤ