ئه‌یلوول 22, 2018 09:06 Asia/Tehran
  • شەڕی داسەپاو؛ دەستەڵاتی ئەستەکباری لە تەنیشت ڕژێمی سەدام

سوپای دەستدرێژکاریی سەدام(دیکتاتۆری لەناوچووی عێراق) ٣١ خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩(سێپتەمبەری ١٩٨٠ ) هێرشیکی بەربڵاوی هاوڕێ لەگەڵ دەکار هێنانی هەر چەشنە شەڕئامێر لە ئاسمان و زەوییەوە دژی ئێران دەستپێکرد.

بیانووی سەدام بۆ دەستپێکی شەڕ دژی ئێران لە ڕواڵەت دا ناکۆکی سنووری بوو بەڵام لە ناوەڕۆکی بابەتەکە، وادەو بەلێنیی دەستەڵاتە جیهانییەکان بە سەدام، بەدەستەڵات گەییشتن لە ناوچە هاوکات لەگەڵ لابردنیی ئێران بوو لە گۆڕەپان دا. 

دوژمنانی ئێران ئەمڕۆکەیش لە هەوڵدان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی بایکۆت و هەرەشەی سەربازیی لە پێناو بردنە پێشەوەی ئامانجەکانیان کەڵک وەربگرن. ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر ئەوان چووکترین خالی لاواز ا و یان ڕۆچنەیەک بۆ دزەو کنە لە ئێران بدۆزنەوە ، دەرفەت بۆ زەبر وەشاندن لە ئێران لە دەست نادەن. لەم بارودۆخە ئالۆزکاوە دا هەرچەشنە خەمساردی لە بواری هێزمەندی توانای بەرگرییانە و دەستەڵاتی پێشپێگرانەی ئێران بەرامبەر هەرەشەکان وەکوو کرانەوەی ڕێگا بۆ زەبر وەشاندن لە نزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی تەنیا ریگای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەرەشەو گورەشانە ،ئامادەبوونی پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەو بەرگری لە خۆ دەزانن. ستراتژای تازەی ئەمریکا کە لە لایەن ترەمپەوە هاتۆتە ئاراوە ؛ کێشەیەکە بەمەبەستی بەرتەسک کردنەوەی هۆکارانیی سەرەکی مەزنایەتی نزامی ئیسلامی ، تا لەم رێگاوە بتوانن بە گۆڕینی ماکی نزامی ئیسلامی بوار بۆ گۆڕینی بناغەیی ئەم نزامە خۆش بکەن.

مەقامی مەزنی رێبەری لە بەیاناتی خۆیان دا لە دیداری بلیمەتانی گەنج دا بەشێکی زۆری گوتەکانی تەرخان داوە بە پێداچوونەوە بە سەر هۆکارانی دەستەڵاتی ئێران و بە ژماردنی ئەم بابەتانە وەک توانایی زانستی ،دەستەڵاتیی مووشەکی و بارستای یەکجار زۆری ئابووری وڵات و جەختکردنەوە لە سەر ئەوان دا هەوڵیان داوە گۆڕەپانیی نوێی بکەنەوە لە سەر ڕێگای بلیمەتان و گەنجەکانی لیهاتوو و وبەرپرسانی باڵای وڵات.

 

 

سەرپەیڤ