شاڵاوی تیرۆریستی بۆسەر نمایشی سەربازیی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز
ئهیلوول 22, 2018 10:04 Asia/Tehran
تیرۆریستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵیانکوتایە سەر نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەهواز باشووری رۆژاوای ئێران کە بە بۆنەی حەوتەی بەرگری پیرۆز خەریک بوو بەڕێوەدەچوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، لەم پەلامارەدا تیرۆریستان نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر دەسڕێژ .
بە گوێرەی راپورتەکان ، لەم پەلامارەدا چەند کەس شەهید یان بریندار بوون .
هەواڵی زیاتر لەمبارەوە بڵاودەبێتەوە .
ئەمڕۆ 31 ی خەرمانان بە بۆنەی ساڵهاتی هێرشی دڕندانەی ئەرتەشی رژێمی بەعسی عێراق بۆسەر ئێران لە ساڵی 1359 ی هەتاوی دا ، لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران نمایشی سەربازیی بەڕێوە دەچێ .