ئه‌یلوول 22, 2018 11:21 Asia/Tehran
  • وردەکاریەکانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز، تێکشاندنی تیمە تیرۆریستیەکە

پارێزگاری خوزستان لە باشووری رۆژوای ئێران وردەکاریەکانی پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر نمایشی سەربازیی هێزەچەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی حەوتەی بەرگریی پیرۆز لە شاری ئەهوازی شیکردەوە .

غولامڕەزا شەریعەتی لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتی ،  بەڕێوەچوونی  مەشقی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز ، کەسانێک بە جلوبەرگی هێزە چەکدارەکان لەپشتەوەی شوێنی ئاهەنگەکەوە دەسڕێژیان کرد لە بەرپرسان و جەماوەری ئامادەبووی شوێنەکە کە لەم هەنگاوە تێکدەرانە و دژە ئاسایشیەدا ژمارێک لە خەڵکی بێتاوان لەوان ژن و منداڵ شەهید یان بریندار بوون .

شەریعەتی وتیشی : سێ کەس بە هۆی ئەم پەلامارە تیرۆریستیەوە شەهید بوون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار .

پارێزگاری خوزستان جەختی کردەوە : ئێیستاکە بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دایە و ناوچەکە ئارامە .

شەڕیعەتی هەروەها باسی تێکشاندنی تیمی تیرۆریستیی ئەنجامدەری ئەم هەنگاوە ئاژاوەگێڕانەی کرد و گوتی بە وشیاری هێزە ئاسایشیەکانی ئێران ، ئەنجامدەرانی ئەم هەنگاوە تێکدەرانە گیران ، بریندار بوون یان کوژران .

پارێزگاری خوزستان وتیشی : بە گوێرەی راپۆرە بەراییەکان ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارە تیرۆڕیستیە چوار کەس بوون کە دوو کەس لەوان کوژران و دوو کەسی دیکە گیران ، کەسێک لە گیراوان بریندار بووە .

شەریعەتی وتیشی : ئەم هەنگاوە تێکدەرانە کارناکاتەسەر ورە و ئیرادەی خۆڕاگرانەی خەڵکی ئێران و تێکڕای خەڵک و بەرپرسان لە بەرنگاربوونەوەی دوژمنان یەکگرتوو و سوورتر دەکات.

سەرپەیڤ