ئه‌یلوول 22, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر سزادان و بەگژداچوونی شێلگیرانەی ئەنجامدەرانی هەوڵە تیرۆریستییەکەی ئەهواز

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری ناوخۆ و "غولامڕەزا شەریعەتی" پارێزگاری خوزستان(باشووری ڕۆژاوای ئێران) پێی داگرت لەسەر سزادانی شێلگیرانەی ئەنجامدەرانی هەوڵە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ شەممەی ئەهواز.

گرووپی تیرۆریستیی تەکفیری"ئەلئەحوازییە" کە جێی داکۆکیی لەندەن و ڕیازەو ساڵی ڕابردووش هێرشی کردەسەر کاروانی سەردانیکەرانی ناوچەکانی"راهیانی نور"، ئەمڕۆ شەممە لە پارکێک لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز دەسڕێژی لە خەڵکی تەماشاوان و ئامادەی نمایشە سەربازییەکە کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێک لە خەڵکی بێتاوان بۆ وێنە، ژمارێک ژن و منداڵ شەهید ویان بریندار بوون.

"حەسەن رۆحانی" لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا لەڕەوتی نوێترین راپۆری هاوپێوەند بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز و ڕەوتی ناسران و ڕاگەیشتن بە ڕەوشی بریندارانی ئەو پەلامارە ئاگادار کرایەوەو فەرمانی پێویستی دەرکرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها فەرمانە پێویستەکانی بە وەزارەتی هەواڵگریی ئێران راگەیاند هەتا هەموو ئیمکاناتی دەم و دەزگەو ڕێکخراوە ئاسایشی و سەربازییەکان بخاتەگەڕ بۆ ناسینی هەرچی خێراتری تیرۆریستان و سەرلقە پەیوەندییەکانیان و سزادانی توندو جێی پەندی کەسانی هاوپێوەند بەو جەنایەتە.

رۆحانی پێی داگرت: وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بچووکترین هەڕەشە، یەکجار پتەو و قورس دەبێ بەڵام کەسانێک لە لەو تیرۆریستانە پاڵپشتی پڕووپاگەندەیی وهەواڵگریی دەکەن، دەبێ وەڵامدەر بن.

سەرتیپ "ئەبولفەزل شکارچی" وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێرانیس لەبارەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە وتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چوار تیرۆریست خەڵکانێک کە خەریکی تەماشای نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بوون، دایە بەردەسڕێژ کە بەهۆیەوە، پانزە کەس شەهید بوون.

سەرلەشکر شکارچی وتی: بەهەوڵی خێرا و لەکاتی پێویستی هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، سێ تیرۆریست بە وەڵامدانەوەی بەرامبەری خەباتکارانی ئامادە لە شوێنی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمەکە کوژران و کەسی چوارەمیش کە بریندارببوو، لەنەخۆشخانە مرد.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی: چوار ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز وابەستەو سەر بەدەم و دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنین و ئەوان لەدوو وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس، پاڵپشتی دراڤی و چەکئامێری کراون.

پەلاماری تیرۆریستی سەر خەڵکی سیڤیل لە نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەمانای هیوابڕاوی دوژمنان لەئاژاوەنانەوەو ئاڵۆزکردنی شەقامەکان لە ئێرانە کە بە پرۆژەی "هاوینی یەکجار گەرم" ناسراو بێ ئاکامیی ئەو پرۆژەیە بووەتە هۆ تاکوو دوژمنان هەمدیس ڕوو بکەنە پەلامارە تیرۆریستییەکان وکوشت وبڕی خەڵک.

سەرپەیڤ