ئه‌یلوول 22, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر ڕەحیم سەفەوی: ئەمریکییەکان ناچارن ناوچەی رۆژاوای ئاسیا جێ بێڵن

یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی باڵای سێ هێزەکان، وتی: ئێران لەهەوڵی دابین کردنی ئاسایشی پاوەجێ لەناوچەیەو ئەمریکییەکانیش ناچارن ناوچەی رۆژاوای ئاسیا جێ بێڵن.

سەرلەشکر "یەحیا ڕەحیم سەفەوی" ئەمڕۆ شەممە لەڕێوڕەسمێک لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە ئێران ئەمڕۆ لە پێنجەمین دەیەی ژیانی خۆیدا بووە بە دەسەڵاتێکی ناوچەیی، وتی: ئەمڕۆکە دەسەڵاتی کارتێکەریی و دەورگێڕانی ئێران لە دەریای خەزەرەو کەنداوی فارسەوە بگرە هەتا دەریای ناوەڕاست پەرەی سەندووە.

یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی سێ هێزەکە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش سەرکەوتنی شۆڕش توانی هاوپەیمانیی ئەمریکی وزایۆنییەکان و ژمارێک وڵاتی عەرەب بۆ ڕێکخستنی گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان هەرەس پێ بێنێ و ئاسایش لەسەر داوای حکومەتەکانی سوریاو ئێراق، جێگیر بکات.

ناوبراو وتیشی: ئێران دەتوانێ لە سەقام و ئاشتی پاوەجێ لەناوچە کاریگەریی بێ و تائێستا لەگەڵ هاوبەشە ستراتژیکییەکانی توانیویەتی ناوچە بەرەو هێمنی و ئاسایش پاڵ پێوەنێ.

سەرلەشکر ڕەحیم سەفەوی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئێران لەهەوڵی چەسپاندنی ئاسایشی پاوەجێ لەناوچەیە، پێی داگرت: بێ کۆماری ئیسلامیی هیچ ئاسایشێکی پاوەجێ لەناوچە جێگیرنەدەبوو و ئەمریکییەکان ناچارن ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە سوریا، ئەفغانستان و ئێراقن و ئەوە ئەو هێز و توانایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نەتەوەکان و حکومەتانی ناوچەی بەخشی.

سەرپەیڤ