ئه‌یلوول 22, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز ، نیشانەی شکەست هێنانو هیوابڕاوی دوژمەنانە

تیرۆریستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵیانکوتایە سەر نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ئەهواز باشووری رۆژاوای ئێران کە بە بۆنەی حەوتەی بەرگری پیرۆز خەریک بوو بەڕێوەدەچوو .

شاڵاوی تیرۆریستی بۆسەر نمایشی سەربازیی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز

لەم پەلامارەدا تیرۆریستان نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر دەسڕێژ .بە گوێرەی راپورتەکان ، لەم پەلامارەدا چەند کەس شەهید  یان بریندار بوون .

کەسانێک لەپشتەوەی شوێنی ئاهەنگەکەوە دەسڕێژیان کرد لە بەرپرسان و جەماوەری ئامادەبووی شوێنەکە کە لەم هەنگاوە تێکدەرانە و دژە ئاسایشیەدا ژمارێک لە خەڵکی بێتاوان لەوان ژن و منداڵ شەهید یان بریندار بوون.

شاڵاوی تیرۆریستی بۆسەر نمایشی سەربازیی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز

11کەس بە هۆی ئەم پەلامارە تیرۆریستیەوە شەهید بوون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار . ئێیستاکە بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دایە و ناوچەکە ئارامە . ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارە تیرۆڕیستیە چوار کەس بوون کە دوو کەس لەوان کوژران و دوو کەسی دیکە گیران ، کەسێک لە گیراوان بریندار بووە.

گرووپی تیرۆریستیی"ئەلئەحوازییە" کە جێی داکۆکیی لەندەن و ڕیازە بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی گرتەئەستۆ. دەس و پێوەندییەکانی ئەو تاقمە تیرۆریستییە پێشتریش دەسڕێژیان کردبوو لە کاروانەکانی "راهیانی نور" لەساڵانی ڕابردوودا.

پەلاماری تیرۆریستیی سەر خەڵکی تەماشاوانی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز بەمانای هیوابڕاوی دوژمنان لە ئاڵۆزیی نانەوە لەسەر شەقامەکان لەئێرانە کە ناسراوە بە پرۆژەی "هاوینی زۆرگەرم" و بێ ئاکامیی ئەو پرۆژەیە بووەتە هۆ تاکوو دوژمنان هەمدیس ڕوو بکەنە ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی و کوشت و بڕی خەڵک.

ئەمڕۆ 31 ی خەرمانان بە بۆنەی ساڵهاتی هێرشی دڕندانەی ئەرتەشی رژێمی بەعسی عێراق بۆسەر ئێران لە ساڵی 1359 ی هەتاوی دا ، لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران نمایشی سەربازیی بەڕێوە دەچێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری ناوخۆ و "غولامڕەزا شەریعەتی" پارێزگاری خوزستان(باشووری ڕۆژاوای ئێران) پێی داگرت لەسەر سزادانی شێلگیرانەی ئەنجامدەرانی هەوڵە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ شەممەی ئەهواز.

محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری تیرۆریستیی سەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان لە ئەهواز، وتی: ئێران، لاگرانی تیرۆریزم لەناوچەو ئەڕبابە ئەمریکییەکانیان بە بەرپرسی پەلاماری لەوچەشنە دەزانێ.

"محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرباری ڕوودانی پەلاماری تیرۆریستیی لە "ئەهواز" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئێران، ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی بەهێزی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی دەسپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز ئەمڕۆ شەممە لەهەموو شارەکانی وڵات بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ