ئه‌یلوول 22, 2018 20:50 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: دەم و دەزگە بەرپرسەکانی ئێران ، تاوانکاران پێوشوێن گرتن و بیانسپێرنە دەست دەزگەی دادەوانی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پاش ڕوودانی هەوڵە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ شەممە لە ئەهواز(باشووری رۆژاوای ئێران) کە شەهید و برینداربوونی ژمارێک لە خەڵکی ئێرانی لێکەوتەوە، لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە خێزانی شەهیدانی ئەو ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنە، پێی داگرت: دەم و دەزگە بەرپرسە ئیتلاعاتییەکان لەسەریانە خێراو بەوردیی شوێن تاوانکاران بکەون و ئەوان بسپێرنەدەستانی بەهێزی بەرپرسانی دادەوانیی وڵات.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو پەیامەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خێزان و بنەماڵەی شەهیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەو بەئاوات خواستنی پشوودرێژی و ئەهوەن بوونەوەیان و پلەو پێگەی بەرز بۆ شەهیدان، فەرمووی: ڕووداوی تاڵ و دڵتەزێنی شەهیدبوونی ژمارێک لە خەڵکی ئێران لە ئەهواز بەدەست تیرۆریستانی بەکرێگیراو، جارێکی دیکە دڵڕەقی و دوژمنکاریی دوژمنانی گەلی ئێرانی ئاشکرا کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرمووی: ئەو بەکرێگیراوە دڵڕەقانە کە دەسڕێژیان لەژن ومنداڵ و خەڵکی بێتاوان کرد، سەربە هەمان جاڕدەرانی درۆزن و مەرایی کارن کە بەردەوام باس لە مافی مرۆڤ دەکەن و دڵە پڕلەکینەو بوغزنەکانیان بەرگەی دەرکەوتنی باڵادەستیی نیشتمانی لە نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان ناگرێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی: تاوانکاریی ئەوانە، درێژەی پیلانگێڕیی دەوڵەتانی بن فەرمانی ئەمریکا لەناوچەیە کە ئامانجیان ناهێمنی و ئاڵۆزیی نانەوە لە ئێرانەو بەکوێریی چاوی ئەوان گەلی ئێران ڕێگای شەرافەتمەندانەو پڕلەشانازیی خۆیان بەردەوام دەکەن و وەک ڕابردوو بەسەر گشت دوژمنکارییەکان سەردەکەون.