لاریجانی : پەلاماری تیرۆریستی ئەهوار، ورەی گەلی ئێران لاواز ناکات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : پەلاماری تیرۆریستی لە ئەهواز ورەی بەرزی گەلی ئێران لاواز ناکات و وەک ڕابردوو پاوەجێ و بەسەقامەوە ، بەرگری کردن لە ئارمانجەکانیان درێژە پێ دەدەن .
عەلی لاریجانی ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا وێڕای سەرەخۆشی کردن و هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پەلاماری تیرۆریستی لە ئەهواز وتی : ئەم هەوڵە ناجوامێرانە کە لە سەرووبەندی پیشاندانی تواناییەکانی سەربازیی ئێران بە بۆنەی دەستپێکی حەوتەی بەرگری پیرۆز لەلایەن چەند چەکداری تیرۆریستی تەکفیری و وابەستەی تاقمە دوژمنکارەکان ئەنجام بوو، جارێکی تر بێ توانایی دوژمنان لەبەرەوڕووبوونەوەی توانایی بەرگریی ئێرانی نیشان دا .
لاریجانی وتیشی : دوژمنان لەبەر ئەوەی توانایی بەرەنگار بوونەوەی دەسەڵاتی سەربازیی ئێرانیان نییە بەم چەشنە ڕق لەدڵانە دەست دەدەنە کوشتتنی منداڵان و ئافرەتانی بێ تاوان .
گرووپی تیرۆریستیی تەکفیری"ئەلئەحوازییە" کە جێی داکۆکیی لەندەن و ڕیازەو ساڵی ڕابردووش هێرشی کردەسەر کاروانی سەردانیکەرانی ناوچەکانی"راهیانی نور" واتە ئەو شوێن و ناوچانەی شەڕی ئێراق دژ بەئێرانیان لێ ڕووداوە، ئەمڕۆ شەممە لە پارکێک لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز دەسڕێژی لە خەڵکی تەماشاوان و ئامادەی نمایشە سەربازییەکە کرد .
پەلاماری تیرۆریستیی سەر خەڵکی تەماشاوانی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئەهواز بەمانای هیوابڕاوی دوژمنان لە ئاڵۆزیی نانەوە لەسەر شەقامەکان لەئێرانە کە ناسراوە بە پرۆژەی "هاوینی زۆرگەرم" و بێ ئاکامیی ئەو پرۆژەیە بووەتە هۆ تاکوو دوژمنان هەمدیس ڕوو بکەنە ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستی و کوشت و بڕی خەڵک.