ئه‌یلوول 23, 2018 11:00 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا دەیهەوێ لە ئێراندا ئاڵۆزی بنێتەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز، (باشووری ڕۆژاوای ئێران ) جەختی کرد : ئەمریکا دەیهەوێ لە ئێراندا ئاڵۆزی بنێتەوە بەڵام بەو ئامانجەی ناگات.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) پێش بەجێ هێشتنی تاران بەرەو نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێو هەواڵنیراندا بە ئاماژە بەوەی کە سەبەبکارانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوون و ئاشکرایە ، وتیشی؛ ئێران لەو جەنایەتە خۆش نابێ و وەڵامێکی گورچکبڕ بە تیرۆریستان دەداتەوە.

ڕۆحانی بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز هیچ کاریگەری دانانێتە سەر ویست و ورەی گەلی ئێران راشکاوانە رایگەیاند؛ بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ دەبێ سەبارەت بەو جەنایەتە وەڵامدەر بن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری بۆ نیۆیۆرکیش وتی: ئامادەبوون لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران هەلێکە تا ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە و جیهان بێنێتە ئاراوە.

ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە باروودۆخی ئێستای جیهان لە ڕەوشێکی باش و لەباردا نییە ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەمریکا کەڵکی نالەبار دەگرێ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا کە دەبێ بازنەی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە هەر ئەوەندەی وڵاتانی دیکەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و داسەپاندنی بایکۆتی زاڵمانە دژ بە ئێرانیش جەختی کرد: ئەمریکا دەیهەوێ گەلی ئێران لەو بریارەی بۆ سەربەخۆیی داویەتی پەژیوان بکاتەوە بەڵام ناتوانێ و بێ گومان ناگاتە هیچکام لە ئامانجە دزێوەکانی.

سەرپەیڤ