بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلسی ئێران بۆ ئیدانەکرانی پەلاماری تڕوڕیستی ئەهواز
نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کرانی پەلامارە تڕوڕیستیەکەی ئەهواز جەختیان کرد ئەمریکا و هێندێک لە وڵاتانی تڕوڕیست پەروەری ناوچە ، بەرپرسی ئەو پەلامارە تێڕوڕیستیەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزوین لە بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی دا هاتووە : هێزمەندی و ئاسایشی ئێران بە کردەوەی کوێری تڕوڕیستان خەوشدار نابێت ویەکڕیزی و یەکگرتوویی هۆزە ئێرانیەکان بەو پەلامارە تڕوڕیستە زیاتر لە ڕابردوو هێزمەندتر دەبێت . لەو بەیاننامەیدا هاتووە : پەلاماری تڕوڕیستی لە ئەهواز هۆیەکی دیکەی ئامانجە دژە مروئییەکانی دوژمنانی ئێرانە .نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران هەروەها جەختیان کرد لە سەر پێ و شوێن گرتن و ناساندنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە و هەڵس و کەوتی بە بڕ لە گەڵ ئەنجامدەرانی پەلامارە تێڕوڕیستیەکەی ئەهواز . تاقمی تڕوڕیستی تەکفیری ئەلئەحوازیە کە لە لایەن لەندن و ڕیازەوە لاگری دەکرێت ، ساڵی پاریش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی سەردانکەری ناوچەکانی ڕاهیانی نوور ، ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بە هۆیەوە 25 کەس شەهید و زیاتر لە 60 کەسیش بریندار بوون .