جەختی سپای پاسداران لەسەر تۆڵە سەندنەوەیەکی سەخت لە تیڕۆڕیستان
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی پەلامارە تڕوڕیستیەکەی ئەهاز جەختی کرد : لە داهاتوویەکی نزیکدا تڕوڕیستان ڕووبەڕووی تۆڵە سەندنەوەیکی سەخت و لە بیرنەکراو دەبنەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : جەنایەتی تڕوڕیستی بەکرێگیراوانی پاوانخوازانی جیهانی لە ئەهواز نیشانی دا دوژمنانی سوێندخواردووی ئێران بە تایبەت سێ گۆشی شەیتانی ڕۆژئاوایی عیبری و عەرەبی لە دوژمنایەتی لە گەڵ خەڵکی ئێران لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەن و تەنانەت حازرن ژنان و منداڵان و خەڵکی بێ دەرتانیش بکەنە ئامانجی کردەوەی تڕوڕیستی . لەو بەیاننامەیدا هاتووە : ئەنجامدانی جەنایەتی تڕوڕیستی ، زەبر لە ئیرادەی پتەوی نیزام و نەتەوەی ئێران بۆ پێبەندی بە ئارمانجەکانی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و درێژەی ڕێبازی پڕ لە شانازیی ئەوان نادات . سپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد بە یارمەتی ئەزموونی سەرچاوە گرتوو لە هەڵس و کەوتی بە بڕ و دەمکوتکەری بەکرێگیراوانی بانگەشەکارانی مافی مڕۆڤ و زاڵ بوون بەسەر دامەزراوەکانی شوێنی جێگیر بوونی سەرکردەکان و ڕێنوێنیکەرانی تڕوڕیستانی جەنایەتکار بە پێ و شوێن گرتنی هۆکار و شایەتەکان ،لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی تۆڵەیەکی لەبیرنەکراو دەبنەوە . تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەهوازیە کە لە لایەن لەندەن و ڕیازەوە لاگری دەکرێن و ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی سەردانکەری ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .