ئه‌یلوول 23, 2018 17:56 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی حەلبوسی لە داکۆکییەکانی ئێران لە یەکڕیزیی ئێراق

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێراق لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەروەری نەتەوەیی ئەو وڵاتە ڕێزی گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد حەلبووسی  سەرۆکی نوێی  پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لەسەر بەهێز بوونی  هاوکارییەکانی  بەغدا و تاران لەوان لەبواری  پەرلەمانی پێداگری کرد  . 

سەرۆکی پەرلەمانی  نوێی ئێراق داکۆکی  ناوچەیی لە ئێراق لە بەشی  بنیات نای و خزمەتگوزاری لەوان لە ناوچە  زەبروێکەوتوەکان لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم و بەشداری چالاک لە دامەزرانی بارودۆخی  ژینگەیی و سەقام لەم  ناوچانەی  زۆر گرینگ  لێک دایەوە و وتی : ئێراق  خوازیاری هاوکاری زۆرتر لەگەڵ  وڵاتانی ناوچە لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

مەسجدیش  وێڕای  پیرۆزبایی کردنەوە لە حەلبوسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراق لەسەر بەهێز کرانی هاوکاری ئابووری دوولایەنە پێداگری کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا وتی: ڕوانینی هەمیشەیی  ئێران بە ئێراق، بەپێی  پێداگری لەسەر گرینگایەتی یەکێتی ویەکڕیزی  نێوان ئایینەکان و  ئەتنە جۆربەجۆرەکان و داکۆکی کردن لە ڕەوتی سیاسی  لەم وڵاتەیە.

سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێراق و باڵوێزی  ئێران لە بەغدا هەروەها سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و ڕێگەکانی  بەهێزکردنی و هەروەها ڕەوشی ئاسایشی و سیاسی  ئێراق لەوان پرسی ئاو  وتووێژیان کرد  . 

 

 

سەرپەیڤ