ئه‌یلوول 23, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریزم

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆریزمی بە نیشاندەری سیاسەت و هەڵوێستی دووفاقیانەی ئەم وڵاتە لە دەیەکانی ڕابردوو زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی  میدیایی  وەزارەتی  دەرەوە، بەهرام قاسمی   وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی راپۆری ساڵانەی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرسی تیرۆریزم  کە لەودا  تۆمەت و ئیدعاگەلێک بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خراوەتە بەر باس وتیشی : تۆمەتی بێ بنەما کە لەم  ڕاپۆرتە بە دژی ئێران خراوەتە ڕوو، لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی پەلاماری  تیرۆریستی لە شاری ئەهواز، جیهان شایەتی ئەم ڕاستییە بووە کە ئێران بۆ خۆی  یەکێک لە قوربانیانی  سەرەکیی  تیرۆریزم  لە لایەن تاقمە تیرۆریستییەکانە.

قاسمی وتیشی : سیاسەتی  کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی دەوڵەتانی جۆربەجۆری ئەمریکا لە دامەزران، بەهێزکردن و داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی  ستراتژی  دەوڵەمەندی ئەم وڵاتە لە بێ سەقام کردنی  وڵاتانی تر، مێژینەیەکی دوورودرێژی هەیە و بڵاو کرانەوەی ئەم چەشنە ڕاپۆرتانە لە ساڵ دا زۆرتر  هەوڵێکی  دووبەرەکی نانەوە بەئامانجی  پاساکردنی تاوانەکان و تۆمەتبارکردنی کەسانی دیکەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی   ئێران پێداگری کرد  ئەمریکا بەپێی سیاسەتەکانی  بۆ کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە تیرۆریزم و  متمانەی ئەم  وڵاتە بە تیرۆریزمی  باش و خراپ، هەروەها بەرپرسی درێژەی دیاردەی  وەیشوومی  تیرۆریزم  لە جیهان بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و دەبێ لەبەرامبەر کردەوە و هەوڵی  توندوتیژانەی ئەم تاقمانە، وڵامدەر بێت  . 

وتەبێژی دەزگەی دیپلوماسی  ئێران  پێشنیاری  بە دەوڵەت و کاربەدەستانی ئەمریکا کرد کە سیاسەتی کۆنی خۆیان لە پەرەپێدانی  لە ئێران ترسێنی و تۆمەتە بێ بنەماکان و درۆکانیان وەلانێن  و بۆ چاککردنی  هەڵە و سیاسەتەکانی هەڵەی خۆی  لەبەرامبەر پرسەکانی ناوچە هەوڵ دەدەن.

سەرپەیڤ