ئه‌یلوول 24, 2018 07:09 Asia/Tehran
  • پێشکەوت و دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرگریدا

هێزە سێیانەکانی زەوینی، زەریایی و ئاسمانی کە بە پێی یاسای بنەڕەتی و دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ژێر دەسەڵات و ڕکێفی ڕێبەریدان، بە ڕێشاندان و پاڵپشتییەکانی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، پێشکەوت و داهێنانی زۆری لە بواری پیشەسازی بەرگریکارانەدا دەستەبەر کردووە، ئەوەندەی کە ئێستا بە پێێ مەزندەی دامەزراوەی جێی بڕوای گلۆباڵ فایەر پاوەر لە ساڵی 2018دا، ئێران سێزدەهەمین ئەرتەشی بەهێزی جیهانی هەیە.

جۆرەکانی مۆشەکی ئێرانی

هێزی زەوینی، کاریگەرترین و گرینگترین هێزە لە شەڕدا، چوونکە دواچارەنووسی شەڕەکان لە سەر زەویدا دیاری دەکرێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس، دەستی دایە ساز کردنی چەکوچۆڵ و چەکەمەنی جۆراوجۆر. تاکوو ئێستا گەلێک چەکی تاقەتیرهاوێژی دوورەبڕ و چەکی تاکی بەرهەم هاتووە، هەروەها چەند جۆرە دەبابە بە بارستای جیاواز چێ کراون کە گرینگترینیان دەبابەی پێشکەوتەی "زولفەقار"ە.

دەبابەی پێشکەوتەی زولفەقار

هێزی ئاسمانی ئەمڕۆکە وەکوو پاڵپشتی ‌هێزی زەوینی و زەریایی ، ڕۆڵ و دەورێکی کارامەی هەیە لە پێکانی ئامانجەکانی دوژمن. پسپٶڕە تێکۆشەر و زانستوەرە کانی ئێران توانیویانە فڕۆکەی "ئازەرەخش"، "ساعیقە" و ئەنجام "قاهیر 313" ساز بکەن.

فڕۆکەی ساعیقە

بەڵام لە جیهانی ئێستاکەدا دەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بە هۆی نرخی کەمتر، لە مەترسیدا نەبوونی  گیانی فڕۆکەوان و پێ و شوێن نەگیرانی،سەرەنجی زۆری پێ  دراوە. ئێران هەر لە هەمان سەردەمی شەڕی داسەپاوەوە، ساز کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ژێرناوی "موهاجر" دەس پێ کرد و بەرە بەرە بە ئەنجامی گەیاند.

دوایین مۆدێلی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران "فۆترس"ە کە توانای 30 کاتژمێر هەڵفڕین و هەڵگرتنی چەکەمەنی جۆراوجۆر و کاروباری جیاوازی سەربازی و ئاسایی هەیە.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئێران - فۆترس

دژەپاپۆڕی "جەماران" لەژێرناوی یەکەم پاپۆڕی گەورەی بەرهەمی ئێران، لە ڕیزی دەسکەوتەکانی دیکەی پیشەسازی بەرگرییانەی ئێران ئەژمێردرێت.

دژەپاپۆڕی جەماران

ئەم دژەپاپۆڕە بە درێژایی 94 مەتر و 1500 تەن کێش، هەموو جۆرە ئەرکی سەربازی، لەوانە شەڕی ئەلەکترۆنیکی و دژە ئەلەکترۆنیک، هاویشتنی مووشەک و کاروباری زانیاری وەرگرتن و هتد پێی بەڕێوە دەچێت.

خاڵی جێی گرینگ لە بواری پێشکەوتە جێێ ستایشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازی بەرگرییانە ئەوەیە کە هەموو ئەو دەسکەوتانە لە هەلوومەرجێکدا دەستەبەر بووە کە ئێران لە بایکۆتدا بووە.

 

سەرپەیڤ